كار و چالاكى 2

لە رۆژی جیهانی خۆبەخشیدا كۆڕێك ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە (5ی كانونی یەكەمی 2018)، كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی خۆبەخشیدا، بەو بۆنەیەوە بەشی باخچەی ساوایان/كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت كۆرێكی بۆ (ئاسۆ وەهاب - دامەزرێنەری گروپی خۆبەخشانی كەلار) رێكخست.

كۆڕەكە لە هۆڵی شێركۆ بێكەس بە ئامادەبوونی بەشێك لە مامۆستایان و ژمارەیەك لە خوێندكاران بەڕێوەچوو، تێیدا (ئاسۆ وەهاب) بە وردی تیشكی خستەسەر كاری خۆبەخشی و سود و تایبەتمەندیی و ئامانجەكانی بۆ كۆمەڵگە و رێكخراوەكان و حكومەت.