ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (18ى نيسانى 2019)، خوێندكارانى قۆناغى سێيه‌مى به‌شى باخچه‌ى ساوايان، وه‌ك به‌شێك له پێداويستييه‌كانى وانه‌ى (شانۆى مناڵ)، نمايشێكى شانۆيى به‌ناونيشانى (ئۆپه‌رێتى هانا) پێشكه‌شى مناڵانى باخچه‌كانى مناڵانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار كرد.