About Us

دەربارە


به‌شى باخچه‌ى ساوایان:

به‌شى باخچه‌ى ساوایان له‌ ساڵى خوێندنى 2016-2017 دامه‌زراوه‌، وه‌ك به‌شێك له‌ به‌شه‌كانى كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌ت له‌ زانكۆى گه‌رمیان.


ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه‌:

پێگه‌یاندنى مامۆستاى پسپۆڕ و لێهاتووه‌ له‌ بوارى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵانى ته‌مه‌نى باخچه‌ى ساوایان.


زمانى خوێندن:

خوێندن له‌م به‌شه‌دا به‌ زمانى كوردییه‌.


ماوه‌ى خوێندن:

ماوه‌ى خوێندن چوار ساڵه‌ و خوێندكار له‌ دواى ده‌رچوون بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس وه‌رده‌گرێت.


شوێنى كاركردن:

شوێنى كاركردنى ده‌رچوانى به‌شى باخچه‌ى ساوایان له‌ داهاتوودا بریتییه‌ له‌ باخچه‌ى ساوایانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى پەروەردەی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كه‌رتى تایبه‌ت به‌و بواره‌.