workshop 1

"هاتوچۆیەكی سەلامەت..ژیانێكی سەلامەت"

بەشی باخچەی ساوایان لە كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری (19/11/2018) وۆركشۆپێكی بە ناونیشانی "هاتوچۆیەكی سەلامەت ... ژیانێكی سەلامەت" ئەنجامدا، كە لە وۆركشۆپەكەدا ئەم بابەتانەی لای خوارەوە پێشكەش كران:

1. نەقیبی هاتوچۆ كارزان مجید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: چی بكرێت بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ؟

2. توێژەر سامان عادل: چۆن كۆنترۆڵی خۆمان بكەین لە كاتی شۆفێریدا؟

3. مامۆستای یاریدەدەر هەڵمەت فائق دەروێش لە بەشی باخچەی ساوایان: كاریگەری بەكارهێنانی مۆبایل لە كاتی شۆفیریدا.

4. مامۆستای یاریدەدەر سەرحەد محەمەد سەمین: ئاكامە كۆمەڵایەتییەكانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

ئامانجەكانی وۆركشۆپ:

1. زانینی ئاستی هۆشیاری شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆ.

2. كاریگەرییەكانی بەكارهێنانی مۆبایل لەسەر زۆربوونی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

3. لێكەوتە كۆمەڵایەتییەكانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

ئەنجامەكانی وۆركشۆپەكە:

1. لاوازی ئاستی هۆشیاریی زۆربەی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆ.

2. پێش پێدانی مۆڵەتی شۆفێری، تێستی دەروونی بۆ داواكاری مۆڵەت زۆر لاوازە یان لە حاڵەتی نەبوون دایە.

3. ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە ڕووی ئابوورییەوە ساڵانە پارەیەكی زۆر بەهەدەر دەدات، زۆربەی ئەو كەسانەی كە تێیدا دەبنە قوربانی كە بە هێزی كاری كۆمەڵگە دادەنرێن.

4. بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفیریدا كاریگەری ڕاستەوخۆی هییە لەسەر زۆربوونی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

پێشنیارەكانی وۆركشۆپەكە: :

1. ئەنجامدانی وۆرك شۆپ و سیمیناری هاوشێوە لە ناو زانكۆ و دامەزراوە پەروەردەییەكانی تر بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری ئەندامانی كۆمەڵگە لەسەر كاریگەرییە نەرێنییەكانی.

2. ئەنجامدانی توێژینەوەی مەیدانی بە مەبەستی دەستنیشان كردنی هۆكارەكان و چارەسەری گونجاو بۆی.

3. لە قۆناغی یەكەمی هەموو بەشە زانستییەكانی كۆلێجەكان و لە بابەتی دیبەیتی ئەكادیمی چەند وانەیەك تەرخان بكرێت بۆ ڕێنماییەكانی هاتوچۆ.