workshop 3
چوار خوێندكار “فاكته‌ره كاريگه‌ره‌كان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنى مناڵ” ده‌خه‌نه‌ڕوو

له‌چوارچێوه‌ى ره‌خساندنى هه‌ل بۆ ده‌رخستنى توانا زانستييه‌كانى خوێندكاران، به‌شى باخچه‌ى ساوايان/كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت وۆركشۆپێكى بۆ چوار خوێندكارى قۆناغى يه‌كه‌مى به‌شه‌كه ئه‌نجامدا.

له هۆڵى شێركۆ بێكه‌س ئه‌نجامدرا
له هۆڵى شێركۆ بێكه‌س ئه‌نجامدرا
“فاكته‌ره كاريگه‌ره‌كان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنى مناڵ” ناونيشانى وۆركشۆپه‌كه‌ى خوێندكاران بوو، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (6ى ئازارى 2019) له هۆڵى شێركۆ بێكه‌س به‌ڕێوه‌چوو.

مامۆستايان و خوێندكاران ئاماده‌بوون
مامۆستايان و خوێندكاران ئاماده‌بوون
له وۆركشۆپه‌كه‌دا، م.ى.سه‌رحه‌د محه‌مه‌د سه‌مين سه‌رۆكى به‌شى باخچه‌ى ساوايان و ژماره‌يه‌ك له مامۆستايان و خوێندكاران ئاماده‌يبوون، خوێندكاران سيميناره‌كانيان به‌م ناونيشانانه‌ى خواره‌وه پێشكه‌شكرد.

سيڤانه غه‌ريب رحيم – توندوتيژيى خێزان و مناڵ.

شێوه محه‌مه‌د چلبى – جيابوونه‌وه (طلاق) و كاريگه‌رى له‌سه‌ر مناڵ.

ئاسيا عبدوڵا درويش – لێكه‌وته‌كانى جه‌نگ له‌سه‌ر مناڵ.

دڵنيا به‌كر ئه‌حمه‌د – كاريگه‌رى ده‌روه‌زه‌كردن له‌سه‌ر مناڵ.

توندوتيژيى خێزان و مناڵ
توندوتيژيى خێزان و مناڵ
له سه‌ره‌تادا، سيڤانه غه‌ريب كه خوێندكارى قۆناغى يه‌كه‌مى خوێندنى ئێوارانه، باسى له كاريگه‌رى توندوتيژيى دايباب كرد له‌سه‌ر مناڵ و ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتى مناڵ له داهاتوودا.

جيابوونه‌وه (طلاق) و كاريگه‌رى له‌سه‌ر مناڵ
جيابوونه‌وه (طلاق) و كاريگه‌رى له‌سه‌ر مناڵ
دواتريش شێوه محه‌مه‌د خوێندكارى خوێندنى به‌يانيان، ئاماژه‌ى به جيابوونه‌وه‌ى ژن و مێر و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر مناڵ كرد، كه به‌هۆيه‌وه زۆرجار مناڵ دووچارى خه‌مۆكى و كه‌مى پێدانى ناز ده‌بێته‌وه.

لێكه‌وته‌كانى جه‌نگ له‌سه‌ر مناڵ
لێكه‌وته‌كانى جه‌نگ له‌سه‌ر مناڵ
يه‌كێكى ديكه له سيميناره‌كانى وۆركشۆپه‌كه، جه‌نگ و لێكه‌وته‌كانى بوو له‌سه‌ر مناڵ، كه له‌لايه‌ن ئاسيا عبدوڵا خوێندكارى خوێندنى ئێوارانه‌وه پێشكه‌شكرا.

تێيدا تيشكى خسته‌سه‌ر كاريگه‌رييه ته‌ندروستيى و ئابوريى وكۆمه‌ڵايه‌تيى و په‌روه‌رده‌ييه‌كانى جه‌نگ له‌سه‌ر مناڵ وه‌ك قوربانى شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارييه‌كان.

كاريگه‌رى ده‌روه‌زه‌كردن له‌سه‌ر مناڵ
كاريگه‌رى ده‌روه‌زه‌كردن له‌سه‌ر مناڵ
له كۆتايشدا، دڵنيا به‌كر خوێندكارى خوێندنى به‌يانيان باسى له ده‌روه‌زه‌كردن(سواڵكردن) كرد له‌لايه‌ن مناڵانه‌وه، به‌تايبه‌تيش جه‌ختيكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كه ئێستا ده‌روه‌زه‌كردنى مناڵان له حاڵه‌ته‌وه تێپه‌ڕيوه و بووه به ديارده، ئه‌وه‌شى بۆ نه‌بوونى ياساى تايبه‌ت به پاراستنى مافى مناڵ گه‌ڕانده‌وه.

ئامانجى وۆركشۆپه‌كه
ئامانجى وۆركشۆپه‌كه
ئه‌نجامدانى ئه‌م وۆركشۆپه، بۆ دوو خوێندكارى قۆناغى يه‌كه‌مى به‌يانيان و دوو خوێندكارى قۆناغى يه‌كه‌مى خوێندنى ئێوارانى به‌شى باخچه‌ى ساوايان، له‌چوارچێوه‌ى وانه‌ى (گفتوگۆى زانستى)دابوو، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ نيشاندانى لێهاتوويى ئه‌كاديمى خوێندكاران و پاڵپشتيكردنيان به ئامانجى به‌شدارى زياتر له چالاكييه زانستيى و ئه‌كاديمييه‌كاندا.