نا بۆ توندوتیژى

سبەینێ پێنجشەممە، ڕێكه‌وتى 27/12/2018 خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی باخچەی ساوایان/كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، وەك هاوخەمییەك بۆ رووداوی گیانلەدەستدانی سێوان و سێ مناڵەكەی، بە دروشمی "نا بۆ توندوتیژی" رەش ئەپۆشن و چالاكییەك ئەنجامدەدەن

شوێن: زانکۆی گەرمیان پێش بینای كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت

كات:کاتژمێر 9.30

تێبینی: هەموو خوێندكاران دەتوانن وەك وەفایەك بۆ روحی قوربانییەكان بەشداربن لەو مەراسیمە