5كار و چالاكى
به تيۆريى و پراكتيكى چۆنێتى خۆپاراستن له ئاگر بۆ خوێندكاران خرايه‌ڕوو

به ئامانجى خۆپاراستن و هۆشياركردنه‌وه‌ى خوێندكاران له رووداوه‌كانى ئاگركهوتنهوهو چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته، به‌شى باخچه‌ى ساوايان له كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رميان سيمينارێكى ئه‌نجامدا.

ڕۆژی چوارشه‌ممه (20ى شوباتى 2019) له هۆڵى شێركۆ بێكه‌س، سيمينارێك له‌لايه‌ن نعمت على جمعه –كارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رميان- بۆ خوێندكاران پێشكه‌شكرا، كه تێيدا به شێوه‌ى تيۆريى و پراكتيكى چۆنێتى خۆپاراستن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاگر خرايه‌ڕوو.

هۆكاره‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه خرايه به‌رباس
هۆكاره‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه خرايه به‌رباس
له سيمينارهكهدا كه م.ى.سه‌رحه‌د محه‌مه‌د سه‌مين، سه‌رۆكى به‌شى باخچه‌ى ساوايان و ژماره‌يه‌ك له مامۆستايان و خوێندكاران ئامادهيبوون، له‌لايه‌ن كارمه‌نده‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رميانه‌وه تيشك خرايهسهر هۆكاره جياوازه‌كانى روودانى ئاگركه‌وتنه‌وه كه خۆيان له شۆرتى كاره‌با و ته‌باخ و فڕێدانى پاشماوه‌ى جگه‌ره و به‌جێهێشتنى خه‌ڵوز له‌وه‌رزى هاوين و چه‌ند هۆكارێكى ديكه.

چۆنێتى خۆپاراستن
چۆنێتى خۆپاراستن
له بهشێكيترى سيمينارهكهدا، باس له چۆنێتى خۆپاراستن و خۆبه‌دورگرتن له رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه كرا، به‌تايبه‌ت هۆشدارى درايه خوێندكاران كه له‌كاتى به‌جێهێشتنى ماڵه‌كانيان هيچ ئامێر و پلاكێكى كاره‌بايى به كراوه‌يى به‌جێنه‌هێڵن و ئاگردان (ته‌باخ) و زۆپا و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى كه به غاز و كاره‌با و نه‌وت كارده‌كه‌ن، به كراوه‌يى، ياخود به‌هۆى سه‌رقاڵبوون به كارێكى ديكه‌وه به‌جێنه‌هێڵن و پشتگوێيان نه‌خه‌ن.

هاوكات ئاماژهيدا به چۆنێتى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌نێو چێشتخانه (مطبخ)دا، هه‌روه‌ك گرنگى بوونى ئامێرى ئاگركوژێنه‌وه‌ى ده‌ستيى له ماڵان و شوێنى كار و چۆنێتى به‌كارهێنانى، به‌شێكى ديكه‌ى سيميناره‌كه‌ى پێكهێنا.

دواتريش به‌مه‌به‌ستى راهێنانى خوێندكاران له‌سه‌ر چۆنێتى به‌كارهێنانى ئامێرى تايبه‌ت به ئاگركوژێنه‌وه‌ى ده‌ستيى و شێوازى زانستيى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگر، خوێندكاران برانه ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى شێركۆ بێكه‌س و له ده‌ره‌وه‌ى بيناى كۆلێج به‌شێوه‌ى پاركتيكى راهێنان به خوێندكاران كرا.

بڕياره له هه‌فته‌ى داهاتووشدا، به‌شى باخچه‌ى ساوايان وۆركشۆپێك بۆ تيمێكى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رميان له‌باره‌ى (فرياگوزارى خێرا) ئه‌نجامبدات، له چوارچێوه‌ى وانه‌ى (گفتوگۆى زانستيدا)، ئه‌وه‌ش له‌پێناو جێبه‌جێكردنى رێنماييهكانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستيى و سه‌لامه‌تى سه‌ر به سه‌رۆكايه‌تى زانكۆمان.

زانكۆى گه‌رميان له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستيى و سهلامهتييهوه گرنگي ده‌دات به ته‌ندروستيى و سه‌لامه‌تى سه‌رجه‌م خوێندكاران ومامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ، به ئامانجى ره‌خساندنى ژينگه‌يه‌كى ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت و شياو به‌مه‌به‌ستى پاراستنيان له شوێنى كاركردن و خوێندندا.