ڕۆژى (١٦/١١/٢٠٢١)، منداڵانی باخچەی منداڵانی مێخەکی ناحکومی لە کەلار، سەردانی بەشی باخچەی منداڵانیان کرد لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت و چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا

ڕۆژى پێنجشەممە (۲٠۲۱/۱۱/۱۸)، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی باخچەی منداڵان/کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، لەچوارچێوەی وانەی پەروەردەی مۆسیقا، گەشتێکی زانستییان بۆ پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری ئەنجامدا، کە بەهاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی ڕێکخرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤/ ١٢ / ٢٠٢١ بەشی باخچەی منداڵانی کۆلێجمان، بە ئامادەبوونی (پ.ی.د.کۆمار نعمت شوکت ـ ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت) و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران، سێ چالاکی ئەنجامدا.

١. کردنەوەی پێشەنگای تابلۆکانی ڕێڕەوی هۆڵەکانی خوێندن.

٢.ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم.

٣. ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەسەر گرنگی و بایەخی باخچەی منداڵان.


ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧/ ١ /٢٠٢٢، منداڵانی باخچەی منداڵانی (کانی گوڵ)ـی تایبەت، سەردانی بەشی باخچەی منداڵان/کۆلیجی پەروەردەی بنەڕەتیان کرد و لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشەکەوە پێشوازیان لێکرا.


سەرۆکى بەشى باخچەى منداڵان، خولێکى شیاندنى بۆ مامۆستایانى قوتابخانەى ناوازەى ناحکومى لە کەلار کردەوە.

لەڕۆژانى(٢٠٢٢/١/٩ بۆ ٢٠٢٢/١/١٦)، بۆ ماوەى (٢٤) کاتژمێر، پ.ی.د.کەریم احمد عەزیز سەرۆکى بەشى باخچەى منداڵان و پسپۆڕ لە ڕێگاکانى وانەوتنەوە، خولێکى شیاندنى بۆ مامۆستایانى قوتابخانەى ناوازەى ناحکومى کردەوە.

لە خولەکەدا، مامۆستایانى قوتابخانەکە بە چەندین ستراتیجی نوێی پەروەردەیی ئاشناکران.